بڕیارە سبەی 15هەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب بە بەشداریی سەرۆک بارزانی لە هەولێر بکرێتەوە، کە چەندین دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی و عەرەبی و بیانی بەشداریی تێدا دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”سبەی لە پارێزگای هەولێر 15هەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب بە بەشداریی سەرۆک بارزانی دەکرێتەوە، چونکە تا ئێستا سەرۆک بارزانی لە هەموو پێشانگاکانی کتێبدا بەشداریی کردووە.”
سەرچاوەکە گوتیشی: پێشانگاکە لە کاتژمێری 10ی بەیانی تاوەکوو ئێوارە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە 8/3 تاوەکوو 18/3 بەردەوام دەبێت .
پێشانگاکە لە شوێنی پێشانگا نێودەوڵەتییەکان لە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی و عەرەبی و بیانی دەکرێتەوە.