مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی بانكی جیهانی به سه‌رۆكایه‌تی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای ئه‌و بانكه كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی بانكی جیهانی به سه‌رۆكایه‌تی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای ئه‌و بانکه كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان لەبارەی کار و پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بانكی جیهانی لە بواری بنیاتنانی ژێرخان، ڕێگەوبان، کاروباری کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و دارایی کردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كۆبوونهوهكـهدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بوارەکانی کاراکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان کراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەريمی کوردستان و پێویستی هاریکاریکردنی حکومەتی هەرێم لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان بووه.