مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لۆرد ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە مارک برایسن ریچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، لۆرد ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکاری و پێشکەوتن و ئاوەدانییەکی بەرچاو لە هەرێمی کوردستان روویداوە لە دوای یەکەم سەردانی بۆ هەرێم لە ساڵی 2018، گوتیشی: هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لە ناوچەکەدا هەیە.
ئەو وەزیرەی بەریتانیا خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دووپات کردەوە.
لەلای خۆیەوە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی بەریتانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کاروبارەکانی حکومەت خستەڕوو.
لە راگەیندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، کە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بووە بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدایە.
هەروەها سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە هەندێک پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی باش لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرال هەیە، بە تایبەتی ئەوە یەکەمجارە هەرێمی کوردستان، لە ئامادەکارییەکانی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەدا بەشدار دەبێت.
مەسرور بارزانی گوتیشی: هیوادارین لە نزیکترین کاتدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش بە پێی دەستوور دابین بکرێن.
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی سەقامگیریی و داکۆکیکردن لە بەردەوامیی حکومەتێکی خزمەتگوزار کرایەوە
جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان