سیامەند سێلکی
ناحه‌زانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، بۆ په‌رده‌پۆش کردنی بێ توانایی و لاوازی خویان له‌ئاست گه‌وره‌یی بارزانیی نه‌مردا، زۆر جار باس له‌وه ده‌که‌ن گوایه بارزانیی نه‌مرو بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌که‌یان به‌گشتی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانیان ده‌رفه‌تیان به‌خه‌ڵکی دیکه نه‌داوه که ڕۆڵی خویان له ڕابه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستاندا بگێڕن و هه‌میشه ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌یان بۆ خویان قوڕخ کردووه!
بێگومان ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه دواوه و چاوێک به مێژووی سه‌د ساڵی ڕابوردوی کورددا بخشێنین زۆر باش هه‌ست به‌و ڕاستیه ده‌که‌ین که ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه ده‌درێته پاڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی توومه‌تێکی پووچ و ناڕه‌وایه و هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی نییه.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، که له پێناو ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا ده‌ستیان به خه‌بات و شۆڕش کردووه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه که ئاره‌زووی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتیان هه‌بووه؛ به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه بووه که له ئاست خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یاندا هه‌ستیان به به‌رپرسیارێتی کردووه. بویه له سونگه‌ی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه نه‌ته‌وه‌ییه ڕابه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستانیان کردووه و به‌درێژایی زیاتر له یه‌ک سه‌ده‌ش دڵسۆزانه ئه‌و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیه‌یان به‌جێ گه‌یاندووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه قسه‌یه‌کی نییه که له خومانهوه و بۆ به لاڕێدابردنی خه‌ڵک فڕێی بده‌ین وه‌کو ئه‌وه‌ی ناحه‌زانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ شێواندنی ڕاستیه‌کان و به لاڕێدابردنی خه‌لک دەیکەن. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای خستنه‌ڕووی ئار‌گومێنت و پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌ی مێژوویی ڕاستیه‌کان ده‌خه‌ینه به‌ر چاوی نه‌وه‌ی نۆێی گه‌له‌که‌مان .
دیاره ڕووداو به‌سه‌رهاته‌کانی مێژووی سه‌د ساڵی ڕابوردووی کورد پێمان ده‌ڵێن که له دوو ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی ڕابوردودا بارزانیی نه‌مڕ و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌که‌ی له کوردستان غائیب بوون و له ڕووی عه‌مه‌لیه‌وه هیچ کاریگه‌ریه‌کیان به‌سه‌ر واقعی کوردستاندا نه‌بووه. بۆ نموونە له ساڵی 1933تا 1943 له لایەن حکوومه‌تی پاشایه‌تیی عێراقه‌وه هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ خوارووی عێراق و دواتریش بۆ سلێمانی دوور خرانه‌وه و له‌ژێر جاودێریی حکومه‌تدا بوون. دیسان له نێوان ساڵانی 1947 تا بارزانیی نه‌مر و هه‌ڤالانی له یه‌کێتیی سۆڤییه‌ت بوون و شێخ ئه‌حمه‌د (خودانی بارزان ) و هه‌موو ئه‌ندامانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش له به‌غدا زیندانی بوون. له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا بۆشاییەک له ڕابه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان دروست بوو و تا بارزانیی نه‌مر نه‌گه‌ڕایه‌وه هیچ که‌س و لایه‌نێکی دیکه جورئه‌ت ئه‌وه‌ی نه‌بوو ئه‌و ئه‌رک و بهرپرسیاڕێتیه نه‌ته‌وه‌ییه بگرێته ئه‌ستۆ. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی که بارزانی نه‌مر له سالی 1943خۆی گه‌یانده‌وه بارزان، یه‌کسه‌ر شۆڕشی دووه‌می بارزان ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌روه‌ها سالی 1958 دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانیی نه‌مرو هه‌ڤالانی له یه‌کێتی سوڤییه‌تی جاران لە11 ی ئه‌یلولی 1961 شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ده‌ستی پێ‌کرد. جگه له‌مه، دوای ڕاپه‌ڕین و به‌تایبه‌تیش قوناغی شه‌ڕی داعش و تێکشکاندنی پیلانه مه‌زنه‌که‌ی خیانه‌تی شازده‌ی ئوکتوبه‌ر، ئه‌مه وه‌کو ڕاستییه‌ک دووباره بووته‌وه‌و جگه له پارتی و سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی هیچ که‌س و لایه‌نێکی دیکه جورئه‌تیان نه‌کرد مل بده‌نه به‌ر به‌رپرسیارێتی و به‌رگری له قه‌واره‌ی هەرێم و هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی کورد بکه‌ن. کەواته بوون و مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی بارزانی له ڕابه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان و پێگه‌ی به‌رپرسیارێتیدا له‌به‌ر ئه‌وه نییه که ئه‌وه خواست و ئاره‌زووی ئه‌وانه وه‌کو ئه‌وه‌ی ناحه‌زانیان ئیدعای بۆ ده‌که‌ن. به‌ڵکو واقعی داگیرکاریی کوردستان و ژێر ده‌سته‌یی کورده که ئه‌و به‌رپرسیارێتیه مه‌زنه‌ی پێ به‌خشیوون . ئه‌وانیش به‌درێژایی مێژوو له پێناو ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا دڵسۆزانه و خهمخورانه ملیان داوه‌ته به‌ر ئەو ئەرکە و ئاماده بوون بۆ هه‌موو قوربانیدانێک.