لە کۆبوونەوەی حوسێن سه‌لامی، به‌رپرسی سوپای پاسدارانی ئێران و سابت محه‌ممه‌د سه‌عید ره‌زا، وه‌زیری به‌رگری عێراق دا، ئەوە خرایەڕوو کە ئێران ئامادەیە بۆ هاوكاریكردنی هێزه عێراقییەکان.
ئاژانسی تسنیم-ی ئێرانی رایگه‌یاند، حوسێن سه‌لامی، له‌باره‌گای سوپای پاسداران، پێشوازی له وه‌زیری به‌رگری عێراق كرد و گوتی: شانازی به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولاوه ده‌كه‌ین، گوتیشی، هێزه بیانیه‌كان به‌دوای پارچه پارچه كردنی عێراقه‌وه‌ن.
لای خۆیه‌وه، وه‌زیری به‌رگری عێراق گوتی: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، بۆ هاوكاریكردنی یه‌كدی گرنگه، چونكه ئێمه پلانمان وایه سوود له ئه‌زموونی ئێوه وه‌رگرین له‌هه‌موو بواره‌كان، به‌تایبه‌ت له‌بواری ئه‌منی و به‌رگری.
وه‌زیره‌كه‌ی عێراق گوتیشی، سوپای پاسداران ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری راوێژكاری، هه‌روه‌ها مه‌شقپێكردنی هێزه‌چه‌كداره‌كان له نزمترین ئاسته‌وه بۆ به‌رزترین ئاست.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی “جۆرسەلیم پۆست”ـی ئیسرائیلی، مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هێزه عێراقیه‌كان ئاڵۆز ده‌كات.
بەپێی راپۆرتەکە، ئەگەر ئێران بۆ راوێژکردن و راهێنانی هێزەکانی عێراق هەنگاوبنێت، ئەمە هۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی ئێران هانی عێراق بدات داوای رۆیشتنی هێزەکانی ئەمەریکا بکات.