ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دێت

رۆژی یەكشەممە 5-2-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كودرستان بڵاویكردۆتەوە كە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2023/2/6، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران دەكرێت، و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش كرا.
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ سێشەممە 28-2-2023 مووچەی هەریەكە لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ،خانەنشینی پێشمەرگە، دابەشدەكرێت.
بەدابەشكردنی مووچەی ئەم شوێنانەش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دێت.