پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/2 به‌فه‌رمی له هه‌ردوو لقی 21 و 12 ده‌ور و ته‌سیمی ئه‌نجام دا و شێخ ستار عه‌واڵانی بوو به به‌رپرسی لقی 21 و دلێر حه‌مه كه‌ریم بوو به به‌رپرسی لقی 12.
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی ڕێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه-ڕاپه‌رینی پارتی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ” دوای كۆنگره‌ی چوارده‌ی حزب كۆمه‌ڵێك ئاڵوگۆڕ ئه‌نجام دراون، به‌رپرسی نوێ دانراون بۆ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگاكان و به نیسبه‌ت به‌رپرسی لقه‌كانیش له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستمان به ئاڵوگۆڕ كردووه، سنووری ئێمه چوار لقی تێدایه، ئه‌مڕۆ ده‌ور و ته‌سلیم لە دوو لقدا ده‌كه‌ین، لقی 21 و لقی 12 بۆ هه‌ردوو لقه‌كه دوو كادری سنووره‌كه‌ی دانراون، بۆ لقی 21 شێخ ستار عه‌واڵانی دیاری كرا كه خۆی پێشتر كارگێڕی لقی 21 و به‌رپرسی ڕێكخستن بووه، ئاڵوگۆڕه‌كه له كه‌شێكی دۆستانه و هه‌ڤاڵانه و به ڕۆحێكی پارتایه‌تی به‌ڕێوه چوو، سوپاسی كاك ڕزگار سارتكه‌یی ده‌كه‌ین كه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی به‌رپرسی لق بوو كاری زۆر باشی كردووه و هه‌ماهه‌نگیی باشمان هه‌بووه له‌گه‌ڵیدا و هه‌روه‌ها ته‌مه‌ننای سه‌ركه‌وتن بۆ كاك شێخ ستار ده‌خوازین وه‌ك به‌رپرسی نوێی لقی 21 و پشتیوان و هاوكاری ده‌بین.
عه‌لی حوسێن هه‌روه‌ها گوتی: پاش لقی 21 له لقی 12 ده‌ور و ته‌سلیم به فه‌رمی ئه‌نجام ده‌درێ، كه ده‌ور و ته‌سلیم له نێوان هه‌ڤاڵ به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لق و هه‌ڤاڵ دلێر حه‌مه كه‌ریم ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌وانیش هه‌ردووكیان خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ن و كادری ئه‌و سنووره‌ن، كاك به‌سام ماوه‌یه‌كه له‌و سنوورەیه و كار و خزمه‌تێكی باشی كردووه و ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه، به‌پێی ڕێنماییه‌كانی كۆنگره‌مان و ئاڵوگۆڕه‌كان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاك دلێر حه‌مه كه‌ریم بۆ به‌رپرسیاره‌تی لقی 12 دانراوه و كادرێكی دیاری سنووره‌كه‌یه و به هاوكاری هه‌ڤاڵان و هه‌موو لایه‌كمان ئومێد ده‌كه‌ین سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه پارتی له‌و سنووره ڕێكخستنه‌كانی نوێ بكاته‌وه و خزمه‌تی خه‌ڵكی سنووره‌كه بكات به شێوه‌یه‌كی گشتی، چونكه ئه‌م شاره و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ری خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و خه‌باتگێڕ و دڵسۆزی كوردستانن و ماندوون و له‌پێناو كوردایه‌تی و پارتی قوربانیان داوه و ده‌بێت خزمه‌تیان بكه‌ین هه‌م له ڕێگای حزبه‌وه و هه‌م له ڕێگای حكومه‌ته‌وه.”