ئه‌مرۆ دووشەممە 2023.2.27، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و به ئاماده‌بوونی هەریەک لە هێمن قادر و مه‌سعود كاره‌ش، جێگرانی پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئەو بومەلەرزانەى کە لە هەولێرى پایتەخت و بەشێکى تر لە هەرێمى کوردستان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش لە دواى بومەلەرزە وێرانکەرەى توركیا و سووریا هه‌ستیپێكرا و بەمەبەستى ئامادەباشى و ئامادەكاریی لایەنەکان بۆ رووبەڕووبونەوەی هه‌ر ئەگەرێکى ڕووداوێکى لە ناکاو و نە خوازراوى بومەلەرزە، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بە کارەکانى هەردوو لیژنەى بە دواداچوونى چۆنیەتى دروستکردنى ئه‌و باڵه‌خانه و شارانه‌ی کەوتونەتە ناوەوە و دەرەوەى زۆنى سەوزى شارى هه‌ولێر ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕاى بەرز نرخاندنى كارەکانى هەردوو لیژنه‌کە لە به‌دواداچوون له چۆنیەتى دروستكردنی باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێبوون بە شێوازێکى زانستی و ئه‌ندازه‌یی و ره‌چاوکردنى خۆڕ‌اگرى بیناکان به‌رانبه‌ر بوومه‌له‌رزه، ڕایگەیاند: “پڕۆژه‌كان به‌گشتیی و باڵه‌خانه و شوقه‌كان به‌تایبه‌تی، دەبێت به دیزاین و کوالیتیەکى زۆر باش دروستبکرێن”. لەوبارەیەشەوە تیشکى خستەسەر چارەسەری کاریگەرییەکانی بومەلەرزە لە سەر باڵەخانەکان و ئاماژە بەوەدا کە بوومەلەرزە ڕووداوێکى سروشتى پێشبینی نەکراوە، بۆیە دەبێت پێش ڕوودانی لە دروستکردنی بینا و باڵەخانەکان پێداچوونه‌وه به مۆڵه‌تی دروستكردنی باڵه خانه‌كان و توند و تۆڵكردنی مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تی لە دیزاین و بەكارهێنانی ماددە و كەرەستە بیناسازییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوە و كەمكردنەوەی زیانەكانی بوومەلەرزەدا بکرێت و بە سوود وەرگرتن له ئه‌زموونی وڵاتانی خاوەن ئه‌زموون و پێشکەتوو، تەواوى پڕۆژه‌ى شوقەكانى نیشتەجێبوون و باڵه‌خانه‌کان به دیزاینێكی گونجا و كوالێتییه‌كی زۆر باشى زانستى و ئەندازەیى دروستبکرێن.
جێگەى باسە، بە پێی نەخشەی بوومەلەرزەیی 3 ناوچە هەیە، ناوچەی سوور واتە ئەو وڵاتانەی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەی مەترسیدارە، ناوچەی پرتەقاڵی واتە کاریگەری بوومەلەرزەیان لەسەرە بەڵام مەترسی کەمترە، ناوچەی سەوزیش واتە بوومەلەرزەی تیادا ڕوودەدات بەڵام سەلامەتە، هەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕووی بوومەلەرزەییەوە لە ناوچەی پرتەقاڵی دایە.