فێرم بکە
چۆن بگەڕێم بەدوای جوانی
هەتاوا
تافێرت کەم
چۆن گەرمی خۆر بکەی
بە سێبەر بۆ عاشقان
بۆ ئەوانەی لە سووچێکی
تەنیاییدا دڵ شکاون
ئالوودەی بەستەڵەک بوون
دەپێم بڵێ
کەی هۆگری تریفەی
مانگ بم
تاپێت بڵێم
هەر وەکو مانگ من عاشقی
چاوەکانتم
بۆ پێم ناڵێیت
لە باخچەی ماڵی دڵت
چۆن جۆلانەت بۆ دروست کەم
ئەوسا منیش لە جیاتی گوڵ
روح و دڵمت
پێشکەش دەکەم.