هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

د.ئومێد سەباح: لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2023 گەیشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی

د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجە 2023 و لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان هەردوو لا هەبوو.

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە د.ئومێد سەباح لە هەژماری خۆیدا لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە: “وەک شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووینەوە.”

هەروەها نووسیویەتی: “لە کۆبوونەوەکەدا پاش گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، گەیشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2023 و لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان هەردوو لا هەبوو.”