ئه‌و 6 هۆكاره‌كه‌ی وایان كرد به‌رشلۆنه بۆند له‌گه‌ڵ ئالڤێشی 38 ساڵاندا واژۆ بكا
یانه‌ی به‌رشلۆنه، به سه‌رپه‌رشتیی چاڤی هێرناندێز، راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، ده‌یه‌وێ هه‌ندێ گۆڕانكاری بكا و له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناو یانه‌ی به‌رشلۆنه، پێش چه‌ند رۆژێك، دانی ئالڤێش، یاریزانی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری پێشووی یانه‌كه، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ كامپ نۆ گه‌ڕایه‌وه و له نیوه‌ی دووه‌می وه‌رزه‌كه‌وه به‌شداریی یارییه‌كانی یانه‌كه ده‌كا، بهشدارییهكانیشی له كۆتایی مانگی یه‌كی ساڵی دادێوه ده‌ست پێده‌كا.
به‌شێكی چاودێران ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن، به‌رشلۆنه بۆچی بۆندی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی 38 ساڵاندا واژۆ كردووه، شه‌ش هۆكار له‌لایه‌ن شرۆڤه‌كارانه‌وه، به هۆكاری واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌دا ده‌نرێ.
یه‌كه‌م: چاڤی پێی وایه كه ئالڤێش هێشتا ده‌توانێ له رووی هونه‌رییه‌وه كارێكی باش بۆ به‌رشلۆنه بكا، به تایبه‌ت دوای ئاستی به‌رزی له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل له ئۆلیمپیادی تۆكیۆ.
دووه‌م: یانه‌كه پێویستی به یاریزانێكی ئه‌زموونداره له ده‌ره‌وه و ناو یاریگه‌ش، ئه‌وه‌ش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی یاریزانه بچووكه‌كان له كاته سه‌خت و ئاڵۆزه‌كاندا.
سێیه‌م: به‌رشلۆنه بڕه‌پاره‌ی پێویستی نییه بۆ كڕینی یاریزانی نایابی هێڵی به‌رگری، ئاڵڤێشیش به بۆندی خۆڕایی ڕازی بوو، ته‌نیا له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌دا.
چواره‌م: له‌و كاته‌وه‌ی به‌رشلۆنه ئالڤێشی له‌ده‌ست داوه، زۆر هه‌وڵی داوه به یاریزانێك جێی بگرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌موو هه‌وڵه‌كاندا شكستی هێناوه، مارتن مۆنتۆیا، دۆگلای پێرێرا، سێرجی ڕۆبێترۆ، ئه‌لێكس ڤیدال، نیلسۆن سیمیدۆ، سێرجینۆ دێست.
پێنجه‌م: ئالڤێش یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین ناسناوی به‌ده‌ست هێناوه و زاڵه به‌سه‌ر حه‌زی سهركهوتنخوازیدا
شه‌شه‌م: بارتۆمیۆ چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته نووسیبووی، ئالڤێش شایانی كۆتاییه‌كی باشتره بۆ كاروانی یاریكردنی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌دا.