پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

تەنها ئەو كەسانە بەشداری حەج دەبن كە ناویان لە تیروپشك دەرچووە 

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئاگاداری هەموو ئەو كەسانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت بە مەبەستی واستە و واستەكاری سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بكەن كە بە هیچ جۆرێك سەردانییان نەكەن چونكە بەر لە ئێستا و تەناتەت ئەمساڵیش هیچ كەسێك كە ناوی لە تیروپشك نەبێت بەشداری پرۆسەی حەج ناكات. 
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە هەروەها ئەوەیشی خستووتەڕوو كە پرۆسەی حەج وپرۆسەیەكی ئایینیە و رێگە پێدراو نی یە هیچ كەسێك كە بە واستە فەریزەی حەج بەدەست بهێنێت. 
هەر لە راگەیندراوەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەدا هاتووە كە ئەمساڵ ناوی نوێ بۆ پرۆسەی حەج وتۆمار ناكرێت و ئەوانەی ئەمساڵ بەشداری پڕۆسەی حەج دەكەن ئەوانەن كە پارساڵ بە هۆی رێككارەكانی پەتای كۆرۆنا و زۆری تەمەنیان یان بەرنەكەوتنیان بەهۆی رێزبەندی و هەروەها بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی كە ساڵانی پێشووتر ناویان بە یەدەگ دەرچووە.