سەرۆکی ئۆکرانیا، رایگەیاند، دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا، توانای بینینی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووە.
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ته‌مه‌ن 45 ساڵان، ئاماژەی بەوەشکرد، لە كاتی فیلمی دیکۆمێنتاریی “یەک ساڵ”دا کە نووسەر و رۆژنامەنووسی ئۆکرانی دیمیتری کۆمارۆڤ لە ژوورێکی شەمەندەفەردا چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجامداوه و گوتیه‌تی، چیتر ناتوانێت ئەو شتانە بخوێنێتەوە کە لەسەر کیسە چایەکەدا نووسراوە.
زیلێنسکی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: له‌دوای هێرشه‌كانی رووسیادا ئه‌م كێشه‌یه‌م هه‌یه، هەرچەندە هەوڵبدەم، ناتوانم هیچ ببینم، بینینم لەدەستداوە، ئەوە کێشەیەکی جەستەییە.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، پێیوایە هۆكاری كه‌م بینینیهكهی ئەوەیە کە زۆر کاردەکات و زۆربەی ستافی ئۆفیسەکەیش رووناكییه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه یان هه‌ندێجار رووناكیان نییه، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بووه.
ده‌شڵێت: له ئێستادا بۆ خوێندنه‌وه چاویلكه به‌كار ده‌هێنێت و عەدەسە بەکارناهێنێت.