چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئارایشتگایەک لە سلێمانی داخرا

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگا و تاتۆی تامی بیوتی له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته‌ داده‌خات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی2ی2023، قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند” له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كانیان بۆ ئارایشتگای تامی بیوتی، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ناو ئارایشتگاكه‌دا نوشته‌ و دوعا بوونی هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات له‌ناو تامی بیوتی-دا نوشته‌ و جاود كراوه‌، كه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ و له‌هه‌ر ئارایشتگایه‌كدا نوشته‌ و دوعا بگیرێت داده‌خرێت”.
 راشگه‌یاندراوه‌” به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای تامی بیوتی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌”.