چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

باندێکی مەترسیدار لە هەولێر دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، لە سنووری ناحیەی كەورگۆسك، باندێكیان دەستگیر كرد، كە لە شەش تۆمەتبار پێكهاتبوون و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كە شەوانە لە نزیك ناحیەی كەورگۆسك لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەكاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵك دەكرد”.
باسی لەوەشكردووە “تۆمەتباران، كە لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەست بەسەر كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێكدا گیرا، دانیان نا بە تاوانی دزیكردن لە چوار ماڵ و سێ ماركێتدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەكانی 433 و 446 لە یاسای سزادان و ماددە 21ی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت، راگیران.