بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵەکانی 2015 و 2016 ڕاگەیاند.
نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵانی 2015 و 2016 گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: ڕۆژی دووشەممە جوتیارانی پارێزگای هەولێر دەتوانن سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن، بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان بۆ ساڵانی 2015 و 2016.
بەڕێوەبەری بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەیەکی نزیکدا شایستەی دارایی جوتیارانی سلێمانیش دابەش دەکرێت