ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 25ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023) رایگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به ئیجرائات بكه‌ین، كه تا 1ـی 4 بوار به شوێنه بازرگانییه‌كان ده‌درێت، ده‌بێت تابلۆكانیان بگۆڕن بۆ زمانی كوردی.
ده‌شڵێت: “ئێمه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نین، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه بازرگانییه‌كان تابلۆكانیان بگۆڕن و بیكه‌ن به زمانی كوردی”.
گوتیشی: “پێویسته كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رۆشنبیران، به‌شێك بن بۆ گرنیدان به زمانی كوردی و هاوكاربن بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه”.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تا 1 – 4 تابلۆكان بۆ زمانی كوردی نه‌گۆڕدرێن، سزای پێبژاردنییان بۆ ده‌كرێت، دواتریش ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن، شوێنه‌كانیان داده‌خرێن.
ئومێد خۆشناو دووپاتیكرده‌وه، ناوی سه‌ر تابلۆی ئه‌و شوێنه بازرگانییانه‌ی كه ده‌گمه‌نن، ده‌بێت بگۆڕدرێن، ئێمه وه‌ك حكومه‌ت ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی رێستۆرانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: “رێستۆرانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، ده‌بێت لیستی خواردنه‌كان بكه‌ن به كوردی، به پێچه‌وانه‌وه ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”
رۆژی سێشەممە (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد.
له فه‌رمانی یه‌كه‌مدا هاتووه، لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، “بڕیارماندا بە راسپاردنی هه‌ردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن”.
له فه‌رمانی دووه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشت وه‌زاره‌ته‌كانی راسپاردووه پاڵپشت به یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان، رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت.
هەروەها له بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه، لە ئۆتێل و شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەکان، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت