مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە هۆی كۆچی دوایی (كیسرا جاف)، كەسایەتیی دیاری هۆزی جاف، پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێز کاک خەسرۆ جاف
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو کیسرا جاف
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری هۆزی جاف خوالێخۆشبوو (کیسرا جاف)مان پێگەیشت.
بە خەمگینییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانتان و، تەواوی خوشک و برایانی هۆزی جاف دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە بەڕێزتان و بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو (کیسرا جاف)یش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان