باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، دەست بە چاوپێکەوتنەکانی پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەکەنەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بڵاویشیکردەوە، کارەکانی چاوپێکەوتنی پێدانی ڤیزای قوتابی و جۆرەکانی دیکەی ڤیزا بە عێراقییەکان دەستپێدەکەنەوە و ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ فراوانکردنی هاوبەشی نێوان ئەمەریکا و عێراق بەشێوەیەکی گشتگیر.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەعێراق ئاماژەی بەوەشداوە، ئەلینا رۆمانۆوسکی زۆر جار چاوی بە قوتابییە نایابەکان دەکەوێت کە پابەندن بە بونیاتنانی عێراق و سەرنجیان لەسەر داهاتوو و گەشەسەندنە.