ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشکرای کرد، به‌رێوه‌به‌ری گشتی پێشووی ته‌ندروستی، له ئیمارات ده‌ستگیركراوه، كه پێشووتر سزادراوه، به‌ڵام هه‌ڵاتووه.
لە بەیاننامەیەکدا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند: بەڕێوەبەرێکی گشتی پێشووی وەزارەتی تەندروستی لە ئیمارات ده‌ستگیر كرا، ئه‌مه‌ش له‌دوای هه‌وڵی به‌دواداچوونی سزادراوانی هه‌ڵهاتوو بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی تاوانی گشتی فیدراڵی لە ئیمارات بە پشتبەستن بە دەرکردنی ئاگادارییەکی نێودەوڵەتی، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووه، كه به حه‌وت دۆسیه‌ی تاوان تۆمه‌تبار كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێشتر سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، له‌وكاته‌ی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی بابل و ئیدارەی نەخۆشخانەی هەبووە، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەکان (331 و 340) لە یاسای سزادان.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، ده‌شڵێت: ئه‌و تۆمه‌تباره گه‌نده‌ڵی له پێدانی پاره‌ی كۆمپانیایه‌كی ئوردنی كردووه، كه پڕۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی پێشه‌كه‌ش ده‌كات، به‌بڕی 6 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندیدان به‌گرێبه‌ستكردن بۆ كڕینی ئامێری (CRRT) به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان پێی هه‌بێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: كڕینی ئۆكسجینی شل به نرخێكی به‌رز، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كۆمپانیا حكومییه‌كان به نرخێكی گونجاو ده‌ستده‌كه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی تاوانی گشتی فیدراڵی لە ئیمارات، راشیگه‌یاند، دەسەڵات کار بۆ چڕکردنەوەی هەوڵ و رێکارەکانی دەکات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئەو هه‌ڵاتووانە ده‌كات، ده‌شڵێت: بە هاوکاریی دەسەڵاتدارانی ئیمارات لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە پرۆسەی دەستگیرکردندا، هاوبه‌شی ده‌كه‌ن.
باسی لەوەشکردووە، كار بۆ ده‌ستگیركردنی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لە ئیمارات ده‌كەن، كه بە زیانگه‌یاندن بە داهاتی گشتی بە بڕی (1،116،024،788) ملیار دۆلاری ئەمەریکی و (90،786،020،500) ملیار دیناری عێراقی تۆمەتبارە.