جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێت له زۆر بواردا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقیش، جووتیار عادل گوتی، “خاڵی هاوبه‌ش” له‌نێوانیاندا هه‌ن و ئاره‌زوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (23ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا قسه‌یكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ به‌هێز ده‌بێت و، وڵاتانی ناوچه‌كه تامه‌زرون هاوكاری و پشتیوانی له ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. لێكتێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و وڵاتانه و ئاره‌زوو هه‌یه رێككه‌وتنی هاوكاری و پشتیوانیكردن له بواره‌كانی ئابووری و بواره‌كانی دیكه‌شدا واژۆ بكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ فه‌ره‌نسا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و پته‌و له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسادا هه‌یه”.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، جووتیار عادل ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن نیشاندا و گوتی، “ئێمه‌وه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه‌مان له دروستكردنی بڕیار له به‌غدا ده‌وێت، شه‌راكه‌تێك بێت كه له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی عێراقدا بێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه”. روونیشیكیرده‌وه، “ئێمه له‌و بڕوایه‌داین ده‌ستوور تاكه چاره‌سه‌ره بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و به‌شداری ئێمه له به‌غدا پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵی بێت”.
هه‌ر له‌باره‌ی گفتوگۆكانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، “خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقدا هه‌ن و لێكتێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ، بێگومان خاڵی ناكۆكیش هه‌ن، به‌ڵام (ته‌فاهوم) هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و خاڵه ناكۆكییانه