به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/11/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه كرد.
له دیدارێكدا دۆخى عیراق به‌گشتى، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، پێشبینییه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى، حكوومه‌تى داهاتووى فیدراڵى عیراق و ئه‌رك و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌میان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى له وڵات و ده‌ستگرتن به بژارده‌ى دیموكراسییه‌وه و بره‌ودان به پرۆسه‌ى سیاسى و گه‌یشتنى هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان به لێكگهیشنێكى ڕه‌زامه‌ند بۆ هه‌مووان كرده‌وه كه خزمه‌ت به ئێستا و داهاتووى عیراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى بكات.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له سه‌رنج و تێبینییه‌كانى سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هه‌ر ناڕه‌زایى و تێبینییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، به‌پێى ڕێكاره ده‌ستوورى و یاسایییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و حكوومه‌تى داهاتووش بایه‌خ و گرنگى به داواكارى و چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتیان بدات.