لاهوور جەنگی: لەمڕۆوە دەسەڵاتەكانی خۆم وەك هاوسەرۆكی یەكێتی بەكار دەهێنم

لە نامەیەكدا كە ڕۆژی 21ی 2ی 2023 ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووە، لاهوور جەنگی هەڵوێستی كۆتایی خۆی لەمەڕ پۆستی هاوسەرۆكی لەنێو یەكێتی راگەیاندووە.

لە نامەكەدا لاهوور جەنگی رای دەگەیەنێت، لەمڕۆوە هەموو دەسەڵاتە یاسایی و پەیڕەوییەكانی خۆی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكەی بەكار دەهێنێت. 

هاوكات ئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتیشی خستۆتە بەردەم ئەركێكی مێژوویی بۆ پاراستنی یەكێتی. 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، (باسنیوز) ئاشكرای كرد كە بەهۆی دەرچوونی بڕیاری دادگا، لاهوور جەنگی هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەكە لەمەڕ پۆستی هاوسەرۆكی یەكێتی رادەگەیەنێت.