بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویكردهوه: سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی بیستنی دەنگی تەقینەوەیەیەك كە هەندێك هاوڵاتی له پارێزگای هەڵەبجە هەستیان پێكردبوو، هەرچەندە هیچكەس سكاڵای نەبوو، هەروەها شوێنی رووداو دیار نەبووە، دوای بەداواداچوونی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دواجار بە هەوڵی هێزەكانی بەڕێوەیەرایەتی ئاسایشی شارەزوور تیمی لێكۆڵینەوە توانرا شوێنی رووداوەكە دیاری بكرێت و هێزەكانمان دەست بە لێكۆڵینەوە بكهن.
ئاسایش ئاماژه بۆ ئهوهشدهگات: دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتای دەركەوت كە كۆمەڵێك مێرد منداڵ ئاگریان كردوەتەوە لەسەر جادەی حەمەوخان و تێكەڵەیەكی دەستكردی كارلێكی دژبەیەكیان كردوەتە ناو ئاگرەكەوە ئەوەش تەنها كاریگەری دەنگی هەیە.
ههروهها ئاسایشی شارهزوور راشیگهیاندووه: هاوڵاتیانی سنوورەكەمان دڵنیا دەكەینەوە رووداوەكە هیچ كەس و گروپێكی لەپشت نییە و جێگای مەترسی نیە، لێكۆڵینەوەی هێزه ئەمنیەكانیش بەردەوام دەبێت.