وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 21ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراویكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بەسەرپەرشتی لیوا روکن بەختیار محەممەد سدیق ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆک ئەرکان و کۆڵۆنێڵ سۆریا بەرپرسی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە دیوانی وەزارەتی پێشمه‌رگه بەڕێوەچوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە قۆناغەکانی پێکهێنانی هەردوو فیرقەکانی (1 و2 )ـی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، کە ماوەیەکە بڕیاری پێکهێنانیان دراوە و زۆربەی کارەکانیان لەرووی ئیداری وکارگێرییەوە تەواوبوونە.
هه‌روه‌ها چەندین سەرنج و پێشنیار لەبارەی باشتر رێکخستنەوەی کاروباری فیرقەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.