* ئهمڕۆ دووشهممه له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگی ئاسیا دوو یاریی دهكرێن: فهیسهڵی سعوودیه ـ فولاد خوزستان ئێران 18:00، هیلال سعوودیه ـ شهباب ئههلی دوبهی 21:00.
* تۆڕی لۆ تێن پاریسیانی فەڕەنسی بڵاویکردەوە بارسێلۆنا دەیەوێت لەم وەرزە لیستی مووچەکەی بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە، ئەم دۆخەی یانەکەش گەرەنتی بە پاریس سانجێرمان دەدات کە بارسێلۆنا نەتوانێت مێسی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە بەرزی مووچەی مێسی کێشەیەکی دیکە بۆ بارسێلۆنا دروست دەکات و بۆیە گەڕانەوەی ئەستێرە ئارجێنتینیەکە بۆ ریزەکانی بلاوگرانا ئەستەم دەبێت، لە چەند رۆژی رابردووش باوکی مێسی رایگەیاند هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ بارسێلۆنا لەئارادا نییە بۆ گەڕانەوەی کوڕەکەی بۆ ئیسپانیا و یانە کەتەلۆنییەکە.
* كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری ریال مهدرید: ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەمیشە لە یارییەکان جیاوازی دروست دەکات، بهرامبهر ئۆساسۆنا یارییەکی نایابی کرد، یاریزانێکی نایاب و نائاساییە و بەردەوام جیاوازی لە یارییەکان دروست دەکات، ئەو هەمیشە بەشداریی گۆڵەکان دەکات و ئەم بەردەوامبوونەی بۆ ئێمە زۆر گرنگە، راسته جێگهی داخ بوو ڤینسیۆس چەند دەرفەتێکی گۆڵکردنی فەوتاند، بەڵام ئەو هەمیشە لە نیوەی دووەم کاتێک یاریزانانی تیپی بەرامبەر ماندوو دەبن ئەو زیاتر دەردەکەوێت. پێویستە رێزی زیاتری ڤینیسیۆس بگیرێت.
* كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری یانهی ریال مهدرید: ئێمە پێش یارییەکهمان بهرامبهر ئۆساسونا خولەکێک بۆ گیانی قوربانیان تورکیا و سووریا وەستاین، بەڵام لە یارییەکە هاندەران بێرێزیان بەرامبەر ڤینیسیۆس کرد کە پێموایە ئەوە بێ رێزی بوو بەرامبەر قوربانیانی تورکیا و سووریاش.
* كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری ریال مهدرید: تیپەکەمان لە رووی توانای جەستەییەوە باشە، ئێمە بەوپەڕی متمانەوە و بڕوابەخۆبوونەوە بۆ یارییەکەی سێشەممە بەرامبەر لیڤەرپوول ئامادەین، چوامینی لە گەدەی هەستی بە ئازارێکی کەم دەکرد و تۆنی کرووس دەستی بە راهێنانەکان کردووەتەوە و کەریم بێنزێماش بۆ یارییەکەی لیڤەرپوول ئامادە دەبێت، دانی کارڤاخالیش هیچ کێشەیەکی نییە و ئامادە دەبێت بۆ یاریی لیڤەرپوول.
* یۆرگن كڵۆپ راهێنهری یانهی لیڤهرپوول: رۆژی سێشەممە ئێمە رووبەڕووی یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان دەبینەوە و ئەم یارییەش بۆ ئێمە زۆر سەخت دەبێت، بەڵام یارییەکە لە یاریگای ئانفێڵدە، بۆیە ئێمە ئامادەین، ئێمە دەمێک بوو لە دەرەوەی یاریگای خۆمان بردنەوەمان بەدەست نەهێنابوو، بۆیە ئەم بردنەوەیە پێش یارییەکەی ریال مەدرید بۆ ئێمە گرنگ بوو، ئێستا کاتی ئەوەیە خۆمان بۆ یارییەکەی ریال مەدرید ئامادە بکەین و بیر لە ئاڵنگارییەکەی ریال مەدرید بکەینەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی یارییەکە لە یاریگای ئانفێڵدە ناتوانم چاوەڕێی یارییەکە بکەم، داروین نونێز لە شانەکانی هەستی بە ئازار کرد پێویستە چاوەڕێی پشکنینەکان بکەین.
* یۆرگن كڵۆپ راهێنهری یانهی لیڤهرپوول: هێشتا دەرفەت ماوە بۆ ئەوەی باشتر بین، یاریی داهاتوومان بەرامبەر ریال مەدریدە، بەڵام لە پاڵەوانێتییەکی جیاوازە و هیچ پەیوەندییەکی بە پرێمهرلیگ نییە، پێویستە پێش یارییەکەی ریال مەدرید پشوو بدەین و دووبارە خۆمان ئامادە بکەین. چونکە ئەو یارییەی ریال مەدرید لەم یارییە جیاوازترە.
* تایلۆر فریتزی تێنسزانی ئەمریکی بە بردنەوەی لە ماکدۆنالدی هاونیشتیمانی، خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی فلۆریدای وڵاتەکەی.
تایلۆر فریتز تێنسزانی ئەمریکی لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی فلۆریدای وڵاتەکەی، رووبەڕووی ماکدۆنالدی هاونیشتیمانی بووەوە و توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش سێ و حەوت شەش بوون. فریتز بەم بردنەوەیە خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی و لەم قۆناغەش رووبەڕووی کیسمانۆڤیچ تێنسزانی سڕبی دەبێتەوە.