نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له‌ پاراستن و بره‌ودان به‌ زمانی شیرینی کوردی ده‌که‌ینه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا جه‌خت له‌ پاراستن و بره‌ودان به‌ “زمانی شیرینی کوردی و هه‌موو زمان و زاراوه‌کانی کوردستان” ده‌کاته‌وه‌.  

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (21ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایكه‌وه‌ په‌یامێكی له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، جه‌خت له‌ پاراستن و بره‌ودان به‌ زمانی شیرینی کوردی و هه‌موو زمان و زاراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه‌.”

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، “سڵاو له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی خزمه‌ت به‌ زمانی دایک و له‌وانه‌ی فره‌زمانی و فره‌کولتووریی کوردستان ده‌پارێزن و کار بۆ پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ن.”