هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەسرور بارزانی: هیچ گوشارێک لە کۆچبەران نەکراوە تاوەکو هەرێمی کوردستان جێبهێڵن

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆچبەرانی کورد لەسەر سنووری پۆڵەندا – بێلاڕووس رایگەیاند، لەلایەن چەند لایەنێکەوە هەڵخەڵەتێندراون و “گوشار لە هیچ کەسێک نەکراوە تاوەکو هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت”.  

مارتن چولوڤ، پێشکێشکاری گفتوگۆکە لە مەسرور بارزانی پرسی، هەزاران کۆچبەر لەسەر سنووری بێلاڕووس – پۆڵەندان کە بەشێکیان گەنجی هەرێمی کوردستانن، هۆکاری کۆچکردنی ئەو کەسانە چییە لە هەرێمی کوردستان و چی دەکەن بۆ گەڕاندنەوەیان؟ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی دایەوە کە “هەمووان نیگەرانین و خودی خۆم نیگەرانی دۆخی تەندروستی و باشیی ئەو کۆچبەرانەم لەسەر سنووری بێلاڕووس – پۆڵەندا گیریان خواردووە”.