بێلان عاسی
زمانی دایک یه کێکە لەبنەما و کۆڵەکە سەرەکیەکانی هه ر گەل و نەتەوەیەک لەسەر ڕووی زەویدا،گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو یەکی دوورو درێژ نه یارانی کورد هه وڵیان داوە زمانی کوردی کاڵ بکەنەوە .
لە دوایی ساڵی۱۹۹۱وەبە دڵنیایی لەدوایی ڕاپەرینی گەلی کوردستان لەباشوور توانراوە پەرە بە زمانی کوردی بدرێت نە ک لەباشور بەڵکو لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش پەرەی پێدرا، چونکە لەگەڵ ئەو شۆڕشە و ئه و گۆرانکاریە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریە کە هاتەکایەوە شۆڕشی عەولەمەو تەکنەلۆژیاهاتەکایەوە چونکە زمانی کوردی داگیرکراوە لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکان تەکنەلوژیا توانی بەهانای زمانی کوردیەوە بێت وبیپارێزیت لەفەوتان ولەناوچوون، زمانی کوردی ئەتوانرێت بووترێت زمانێکی جیهانیە و ئەم زمانە زیندووە مەترسی لەناچوچونی کەمترەو، زمانێکی پێشکەوتووە و گەشەی کردووە چ لەباشوری کوردستان و چ لەپارچەکانی دیکەی کوردستانیش، بە نموونە ئەو هۆشیارییەی ئێستا بەپلەیەکی باش و بەرپرسیاریەتی بوونی هه یە مەترسی لەسەر زمانی کوردی نیە بە گوتەی بەشێک لە خەمخۆرانی زمان، ڕاستە زمانی کوردی کەم و کورتی هه یە لەسەر ئاستی زمانەکانی کە زمانی کوردی ئەتوانین بڵێن لەئاستی زمانە پێشکەوتووەکانی
جیهانە .
ئینسکیڵۆپیدیای نیشتیمانی سویدی لەساڵی ۲۰۰۷ دا ۱۰۰زمانی زیندووی جیهانی وەرگرتووه و چاپکرا زمانی کوردی لە ڕیزبەندی ٥۸مین زمانەکانی دانرا، ۲۱ملیۆن زیاتر کەس قسە بەزمانی کوردی دەکەن ودەنوسن ئەوە لەکاتێکدایە دەسەڵاتی سیاسی و کیانی سەربەخۆی تایبەت بەخۆمان نیە، بەڵام زمانەکەشمان بە زیندوویەتی ماوەتەوە، کەواته ئەتوانین بڵێن تاکی کورد لەگەڵ لەدایکبوونی ئەو هۆشیاری وهه ستە نەته وەیەی هه یە بۆ پاراستی زمانی کوردی بە نموونە لە تورکیا وئێران و سوریا چەند ئەیانه وێت کورد بچەوسێنەوە، بەڵام نەیانتوانیوە زمانە شیرینەکەی کوردی لەناو ببەن.
چونکە زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە،۲۱ی ۲ی هه موو ساڵێک ڕۆژی جیهانی زمانی دایکە کە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە۲۲ ساڵ پێش ئێستا ئه و رێكه وته دیاریکرا، لە جیهاندا نزیکەی ٦ بۆ ۷هه زار زمان بوونیان هه یه.
لە عێراقدا لەگەڵ ئەوەی کەزمانی کوردی زمانی فەرمیەو لەدەستورداجێگرکراوه، بەڵام لەلایەن ناحەزانەوە کاردەکرێت بۆ پەراوێزخستنی زمانەکە پێویستە خەم خۆرانی زمانی کوردی سنورێک دابنێن بۆ ئەو شێواندنەی کە بە وشەو و زمانی
کوردی دەکرێت.
ئەمە جگە لەوەی لە زۆرێک لە دوکان و بازاروکافێ و هۆتێل مۆتێلەکاندا کە گرنگی بەزمانی بیانی ئەدرێت، بە ئۆمێدی گەشەسەندن و گرنگی پێدانی زیاتری زمان و فەرهه نگی کوردی و پێدانی ئازادی تەواوەتی بەو کوردانەی کە ڕێگریان لێکراوە، تا هه نوکه یش زمانی کوردی دایک بەکاربه ێنرێت لەقسەکردن و خوێندن و نوسین دا کە ئەوە مافێکی زۆر ساده وسەرەتایی هه موو تاکێکە لە هه رشوێن و هه رێم وڵاتێکدا بێت.
یەکێک لەشانازیەکانی گەلی کورد ئەوەیەکە سەدان ساڵە هه وڵی داگیرکەرانی ئەم گەلە لە رێگەی زەبروزەنگەو لە ڕێگەی قەدەغەکردنی زمانی دایکمانەوە لەڕێگەی هه وڵدان بۆ شێواندنی مێژوو و فەرههنگ و زمانمانەوە، نەیانتوانیوە زمانە دەوڵەمەندە فرە زاراوەکەی کوردی لەناوبەرن، لەئاکامی ئەو هه موو خۆراگرییەی گەلەکەمان و
ئێستا زمانی شیرینی کوردی بووە بەیەکێک لە زمانە جیهانیەکان.
مێژووی ڕۆژی زمانی دایک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹٥۲/۲/۲۱واتا لەو کاتەدا دەسەڵاتی ئەوکاتەی پاکستان دەیویست بەزۆر زمانی ئۆردۆ بەسەر نەتەوەکانی ژێردەستی خۆیدا بسەپێنێت بنگلادیشیەکان کە زمانەکەیان بەنگالیە وەکو یەکەم نەتەوە دژی ئەو سەپاندنە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا چەندین هاوڵاتی وچالاکوانی ئەو کاتەشەهیدبوون ۱۹۹۹/۲/۲۱لەلایەن ڕێکخراوی کلتوری نه تەوەیەکگرتووەکان یونسکۆ بە فەرمی وەکو زمانی دایک دەست نیشانکرا، ئامانج له م ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییە بەرامبەر فرە زمانی و فرە فەرههنگی لەکۆی جیهاندا.
نابێت ڕۆڵی شاعرانی کلاسیکی کوردی لەبەرچاو نەگیریت لە پێشخستنی زمانی کوردی نموونە شاعیر لەسەردەمی خۆیدا شعری بە زمانی کوردی نوسی و هه وڵیدا بۆ پێخستنی زمانی کوردی و بە جۆرێک نەنگی بوو شاعیر بە کوردی شعر بنوسێت و بەڵام ئەوان دێن و ڕەچە شکێنانە دەڵێن:
نالی:
کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆ کردییە، هەرکەسێ نادان نەبێ، خۆی تالیبی مەعنا دەکا
مەحوی:
کوردی زمانی ئەسڵمە گەر تەرکی کەم بە کول
بۆ فارسی، بە کوڵی ئەمن ئەبمە بێوەفا