سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) کرد بۆ کۆچی دوایی (منذر الحلبووسي) مامی.

سەرۆکی حکوومەت، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) و بنەماڵەکەيان گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خواڵێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەریشدا سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر