شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

ئەو پیاوەی هاوژینی پێشووی خۆی کوشت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

دوێنێ شەممە لە ناحیەی قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر، ژنێک بە دەستی هاوژینی پێشووی کوژرا، بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، ئەمڕۆ پیاوەکەش خۆی کوشتووە.

رۆژی یەکشەممە، 19-2-2023، ستار عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە بە سەرچاوەیەکی راگەیاند: “دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنی لە ناحیەی قوشتەپە ژنێک بە دەستی هاوژینی پێشووی کوژرا، ئەمڕۆ ئەو پیاوە لە بنەسڵاوە خۆیشی کوشت”.

ئەو ژنەی کوژرا ناوی (ش. س. ح)ـە، هاوژینەکەی پێشووی کە ئەمڕۆ خۆی کوشتووە ناوی (م. ع. و) و هەردووکیان خەڵکی ناحیەی قوشتەپەن.

ئەو پیاوە ئەمڕۆ لەکاتێکدا خۆی کوشتووە، کە بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە کوشتنی هاوژینی پێشووی دوێنێ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو.