بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلەی رێختەر شاری “دوقم”ـی لە عومان هەژاند.
شاری دوقم دەکەوێتە کەناری دەریای عەرەبییەوە و ناوەندی بوومەلەرزەناسی لە عومان لەوبارەیەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلەی رێختەر لەو شارەی داوە.
لەدوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی سووریا و تورکیاوە، کە رۆژی 6ـی شوبات روویدا، چەندین پاشلەرزە لەو دوو وڵاتە روویانداوە و لە چەند وڵاتێکی دیکەش بوومەلەرزەی پلە نزم و ماوە کورت هەستیان پێکراوە.