وته‌بێژى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم ده‌ڵێت، ئێستا سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و ته‌حه‌ددى و پێشهاتانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان بووه‌ته‌وه، هێشتا ده‌توانین بڵێین خاوه‌نى ژینگه‌یه‌کى پاکین، به‌ڵام بێگومان پێوستى به ئاوڕدانه‌وه‌ى جددى هه‌یه، ئه‌ویش به زیادکردنى ڕێژه‌ى سه‌وزایى و گۆڕینى پاشماوه قورسه‌کان که دیارترین مه‌ترسییه‌کانی ئێستان.
ڕه‌زاق خه‌یلانى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند: “بابه‌تى دیاریکردنى ڕاده‌ى پیسبوون و پاکیى هه‌ر ژینگه‌یه‌ک به‌پێى بنه‌ماکانى ژینگه، له‌وانه ئاو، هه‌وا، خاک و له‌ناوچوونى زینده‌وه‌ران ده‌گۆڕێت، واته هه‌ر جۆرێک له‌م بوارانه شرۆڤه‌ى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه، ئه‌گه‌ر پیسبوونى هه‌وا به نموونه وه‌ربگرین که بە دیارترین و به‌رچاوترین جۆره‌کانى پیسبوون داده‌نرێت، ده‌توانین بڵێین ژینگه‌ى کوردستان ژینگه‌یه‌کى پاکه، به‌ڵام مه‌ترسى له‌سه‌ر پیسبوونى هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و کار له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى هۆکاره‌کانى پیسبوونی هەوا نه‌کرێت که گرنگترینیان کارگه‌کان و ئۆتۆمبێل و مۆلیده‌ى کارەبای گه‌ڕه‌که‌کانن و له پێشه‌وه‌ى ئه‌و هۆکارانه‌ن که مه‌ترسیی جددییان لەسه‌ر ژینگه دروست کردووه و، به‌پێى دواین ئامار که له هاتوچۆى هه‌رێمی کوردستان‌مان وه‌رگرتووه ته‌نها له ماوه‌ى 3 مانگدا 140 هه‌زار ئۆتۆمبێل زیادی کردووه “.
گوتیشى: “یه‌کێک له‌و بنه‌مایانه‌ى که له ته‌واوى دونیا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى دیارده‌ى پیسبوونى ژینگه گیراوه‌ته به‌ر، زیادکردنى ڕێژه‌ى سه‌وزارییه که به‌پێی ستانداردى جیهانى نابێت له ١٥٪ که‌متر بێت، ئێستا له هه‌ندێک له شاره‌کان به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى لاى ده‌سته‌ى ژینگه‌یه، ڕێژەى سه‌وزایى ئاستى ستاندارى تێ په‌ڕاندووه و له هه‌ندێک پارێزگاش ڕێژه‌که له ئاستى پێویستدا نییه، واته به‌پێى جوگرافیا و ناوچه‌کان لیڤڵ و ئاستی ستانداردى سه‌وزایى ده‌گۆڕێت”.
وته‌بێژى ده‌سته‌ى ژینگه ڕوونیشى کرده‌وه: ”وه‌ک ده‌سته‌ى ژینگه کردوومانه به مه‌رج هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک که دروست ده‌کرێت ده‌بێت ٢٥٪ی ڕووبه‌ره‌که‌ى له سه‌وزایى پێک بێت، به‌ده‌ر له‌وه ئێستا سه‌رقاڵى پێداچوونه‌وه به ڕێنماییه ژینگه‌ییه‌کانین، که له‌مه‌شدا پێوستمان به لایه‌نى دیکه‌ى په‌یوه‌ندیدار هه‌یه، چونکه بابه‌تى پاکڕاگرتنى ژینگه په‌یوه‌ندیى بە تاک به تاکى کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه”.