هه‌ردوو وەزیرانی دەرەوەی ئەمه‌ریکا و ئەڵمانیا کۆبوونەوە و بەردەوامی هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە میونشن لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی ئانالێنا بێیربۆك کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چەندین پرسی وه‌ك جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا و بەئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ کرد.
ئاماژەی بەوەشدا، هەردوو وڵات دووپاتیانکردەوە، بەردەوام دەبن لە هەماهەنگییەکانیان و هاوکارییە مرۆیی و سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا.
وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا ئاشکراشیکرد، لەبارەی بەئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ، هەردوولا جەختیانکردەوە دەبێت بە ئەندامبوونی هەردوو وڵات پەسەندبکرێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.