نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە کۆبوونەوەدایە.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە و لە دووەمین رۆژی کۆنفرانسەکەدا نێچیرڤان بارزانی ژمارەیەک کۆبوونەوەی هەبوو، وەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان، کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوێت، وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا و شاندێکی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا.
دوێنێ هەینی نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە گەیشتە میونشن و هەر دوێنێش ژمارەیەک کۆبوونەوەی هەبوو، لەوانەش کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، ماتیوس مۆراوسكی، سهرۆكوهزیرانی پۆڵەندا، سیلیست واڵاندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا و محەممەد بن عەبدولڕەحمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر.