دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى دره‌وه‌ى كوێت كۆبووه‌وه‌

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سالم عه‌بدوڵڵا ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردن و لێكگه‌يشتنى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كان.

له‌ لايه‌كى ديكه‌وه‌ دۆخى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى عێراقيان تاوتوێ كرد و به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و فه‌راهه‌مبوونى سه‌قامگيرى و خۆشگوزه‌رانى بۆ عێراق، دووپات كرده‌وه‌.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل وڵاتانى دراوسێ، دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.