هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى ديداره‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پۆڵ ڕيچارد گاڵاگهر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڤاتيكان، هه‌ردوولا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌وشى پێكهاته ئايينييه‌كان، بار و گوزه‌رانى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى پێكهاته‌ى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقيان، تاوتوێ كرد.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان، وێڕاى نيشاندانى پشتگيريى ڤاتيكان بۆ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵى و پێزانينى ڤاتيكان و قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ ئه‌زموونى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستى و ميوانپهروهريى هه‌رێمى كوردستانى به‌رامبه‌ر به ئاواره مه‌سيحييه‌كان و ئاواره‌كان به‌گشتى، به مايه‌ى ڕێز و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ڤاتيكان و دوا سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه.
دۆخى سياسيى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.