وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، 126 ئاواره له‌كه‌مپه‌كانه‌وه گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان، له پارێزگاكانی ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ( 18ی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، ئیڤان فایه‌ق جابرو، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، 126 ئاواره كه له 28 خێزان پێكهاتوون، له‌كه‌مپه‌كانی نه‌ینه‌وا، گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان، كه نیشته‌جێی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌ددین بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی رێكاره ئه‌منییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه ته‌واوكران، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان و حكومه‌ت ئه‌نجامدرا