محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین كۆبووهوه و باسی چهندین تهوهری گرنگیان كرد.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكوهزیرانی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردووهتهوه، سوودانی و ڤۆن دێر لاین له پهراوێزی لوتكهی ئاسایشی میونشن كۆبوونهوه و پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد و سەرۆکوەزیرانی عێراق خواستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ ئەنجامدانی هاوبەشی گەشەپێدان لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئهوروپا لە بوارە جیاجیاکاندا.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، دیدارەکانی سهرۆك وهزیرانی عێراق لەگەڵ سەرکردەکانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا لەسەر رێگای هاوکاری و ئابووریهوه بووه و دروستکردنی پەیوەندیی هاوکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەکان و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بونیاتنانی سەقامگیری و گەشەسەندنی بەردەوام.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: سوودانی ئاماژەی به رێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا كرد وهانی کۆمپانیا ئەوروپییەکانی دا بۆ بەشداریکردنیان لە کەرتی خزمەتگوزاری لە عێراقدا.
ئاماژەی بە گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی یەکێتی ئەوروپاش کرد لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەڕانەوەی کەسانی داواکراو و پارە دزراوەکان.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: لای خۆیەوە ڤۆن دێر لاین پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆکوەزیران و بڕیارەکانی دەربڕی، هەروەها ئامادەیی هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هاوکاری و ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ عێراق، لە ژێر رۆشنایی هاوبەشی درێژخایەنەکاندا.