نێچیرڤان بارزانی، حەفتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان پیرۆز ده‌كات و په‌یامێكیش ئاڕاسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی یه‌كێتییه‌كه ده‌كات.
له‌په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییدا هاتووه، هەڤاڵان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت، سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، حەفتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، بە گەرمی لە خۆتان و تێکڕای ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و قوتابیانی کوردستان به‌گشتى پیرۆز دەکەم، هیوادارم ئەم یادە هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ برەودانی زیاتر بە خەباتی ڕێکخراوەییتان لەپێناو ماف و خواستەکانی قوتابیانی کوردستاندا.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: یەکێتیی قوتابیانی کوردستان خاوەنى مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە، قوتابخانەیەکی نیشتمانی بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین سەرکردە و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان کە ڕۆڵی گرنگیان لە بزاڤی ڕزگاریخوازیماندا بینیوە، چەندین شەهیدی قارەمانی بەخشیوەتە گەل و نیشتمان.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییدا هاتووه، یەکێتییەکەتان وێڕاى به‌رپرسیاریه‌تیی ڕێکخراوەیی بۆ بەرگری لە مافه‌كانى قوتابیان و پێشکەوتنی توانای زانستی و پەرەپێدان بە بەهرەکانیان كه له‌گه‌ڵ پێشکەوتنی خێراى سەردەم لە بواری زانست و خوێندن و پەروەردەدا بێت، بەرپرسیاریەتیی پێگەیاندنی تاکی هۆشیار و کادیری دڵسۆز و کارمەندی لێهاتووى له ئه‌ستۆدایه بۆ خزمەتی نیشتمان و کۆمەڵگە، هه‌روه‌ها بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی لێبوردەیی و یەکڕیزی و تەبایی و پاراستنی پێکەوەژیان و ئاشتی، بۆ ئەو مەبەستەش وه‌ك هه‌میشه پشتیوانتان دەبین.
له‌كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” کار و خەباتی مەدەنیانەتان بەرز دەنرخێنین. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین، بەرز و شکۆدار بێت یادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، دروود بۆ گیانی پاكى شەهیدانى یەکێتیی قوتابیان و سەرجەم شه‌هیدانی کوردستان.