چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

ده‌قی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی:

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناسی هەر دوو شۆشی ئەیلوول و گوڵان و تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری پێشمەرگە ، مامۆستا حەمید ئەفەندی-م پێگەیشت. 
حەمید ئەفەندی، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و بەوەفاکانی کوردستان بوو، کە بەشداری لە چەندین داستانی پڕ لە قارەمانیێتی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بەرگریکردن لە کوردستان بەسەر بردووە. بۆیە یادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.  
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و کەس و کار و هەڤاڵەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن و دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت. 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان