وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 22 هەلی کار رادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 22 هەلی کار رادەگەیەنێت و مەرجەکان و بڕی مووچەکەش ئاشکرا دەکات.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆیە:-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراویی UNHCR نەتەوەیەکگرتووەکان،
بۆ پلانی کارو پڕۆژەی هاوبەشی ساڵی 2023 پێویستیان بە 22 بیست و دوو کەس هەیە، کە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن، بەم شێوەیە دابەشکاریە جوگرافیە، پارێزگای سلێمانی 4چوارکەس، پارێزگای هەولێر 8 کەس، پارێزگای
دهۆک 10کەس ،
بەو مەرجانەی لەخوارەوە ،
١_دەرچووی بەشەکانی کۆمەڵناسی ویاساو دەرونناسی بێت ئەزموونی کاری لەوبوارانە هەبێت.
٢_ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.
٣_پێویستە زمانی کوردی وعەرەبی بزانیت و زمانی ئینگلیزی بزانێت شانسی زیاترە.
٤_نابێت کەسەکە هیچ پابەندیەکی هەبێت واتا فەرمانبەری حکوومی و ئەهلی نەبێت.
٥_پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەکان و تاوانە ئابڕوبەرەکان.
٦_کێشەی هاتوچۆی لەنێو شارەکانی هەرێم نەبێت.
٧_شارەزایی تەواوی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر
هەبێت بەتایبەتی مایکرۆسۆفت و ئۆفیس.
٨_گرێبەستەکە بۆ ماوەی 10 مانگ دەبێت.
٩_موچەکەی لەلایەن ڕێکخراوی UNHCR دابین دەکرێت، بەمانگانەی 400 چوار سەد هەزار دیناری عێراقی.
جا هەرکەسێک ئەو مەرجانەی تێدایە و ئارەزووی کارکردنی هەیە، با لە ماوەی هەفتەیەک CV کەی بۆ ئیمێڵی jobs@DCVAW.KRD بێنرێ، یان بەدەست بیگەێنێتە دەستمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شەقامی 60مەتری هەولێر.
راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٦ی٢ی