سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه خۆشحاڵبوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕه‌نسا كۆبووه‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فڕه‌نسا زیاتر په‌ره‌ی پێ ده‌درێ به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند “خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ لە کۆشکی ئەلیزێ، لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکڕۆن کۆبوومەوە.”
ڕاشیگه‌یاند “ئێمە بەیەکەوە هاوکار و یارمەتیدەر بووین لە پاراستنی جیهان لە تیرۆریستانی داعش”.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “ئێستاش زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانمان دەدەین بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان”.
ئه‌مشه‌و پێنجه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك و به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فڕه‌نسا و له كۆشكی ئه‌لیزێ له شاری پاریسی پایته‌خت له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ماكڕۆن، مه‌سرور بارزانی چاوی كه‌وت به جیرارد لارشیا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فڕه‌نسا