هه‌ولێر.. پڕۆژەیەكی قیرتاوكردن لە قەزای عەنكاوە جێبەجێ كرا

بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی، پڕۆژەیەكی قیرتاوكردنی چەند شەقامێك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ كرا.

گوژمەی پڕۆژەكە 173 ملیۆن و921 هەزار دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر و بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە جێبەجێ دەكرێت.

پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی 16ی کانوونی دووەمی 2022، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە قەزای عەنكاوە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی شەش ملیار دینار، بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە عەنكاوە دانا.

ئەو پڕۆژانە لە چوارچێوەی كار و جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانن و بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاووڵاتییان لە سنووری شار و شارۆچكەكان لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەت ئەنجام دەدرێن.