پێشنيوه‌ڕۆى دوێنێ سێشه‌ممه 2023/2/14، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزيى خۆى و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى زيانلێكه‌وتووانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌شى ئه‌م مانگه، به سه‌ردانێك گه‌يشته توركيا و له فڕۆكه‌خانه‌ى گازى ئانته‌پ له‌لايه‌ن پارێزگارى بورسا ـ ڕێكخه‌رى پارێزگاى گازى ئا‌نته‌په‌وه پێشوازى لێكرا.
نێچيرڤان بارزانى، دواى به‌سه‌ركرنه‌وه‌ى بنكه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و دۆخى له‌ناكاوى توركى (ئافاد) له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، ئاماژه‌ى به مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد و گوتى: “زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێزان پارێزگار و جێگری پارێزگار بۆ ئەو ڕوونكردنەوە و وردەكارییەی كە دایان. حەز دەكەم بە به‌ڕێزيان و هەموو گەلی توركیا ڕابگەیەنم كە ئامادەبوون و هاتنمان، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخه‌مى و هاوسۆزی و وەفادارییە بۆ گەلی توركیا و خەڵكی لێقەوماو. بە ناوی جەنابی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە هەموو ئەو خێزانانە دەكەین كە ئازیزانیان لە دەست داوە و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.”
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه “ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەویە لە هەموو ئەو دۆخە سەخت و ناخۆشانەدا كه بەسەر ئێمەدا هاتوون، هەموو كات توركیامان بینیوە هاوكار و پاڵپشتی ئێمە بووە و لە دۆخی زۆر ناخۆش هەموو كات میللەت و دەوڵەتی توركیا لەگەڵ ئێمە وەستاون و هاوكاریی ئێمەیان كردووە. بەهۆی ئەو كارەساتەوه كە لێرە ڕوویداوە، ئێستا لە هەر ماڵێكی كوردستانی عێراق پرسەیە و لە زۆر شوێن ڕێوره‌سمى خۆشی و شایی و ئاهەنگ وەستاون بۆ دەربڕینی هاوسۆزی بۆ گەلی توركیا.”
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا “بەگوێرەی تواناكانمان لە هەرێمی كوردستان هەوڵمان دا ئەوەی كە لە دەستمان بێت ئەنجامی بدەین و بەردەوامیش دەبین. جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەت بكەم كە ئەوەی لە دەستیان هاتووە لە هاوكاری و بەهاناوەهاتن، ئەنجامیان داوە. دەمەوێت سوپاسییەكی تایبەتی دەزگای خێرخوازيی بارزانی و كاك مووسا ئەحمەد بكەم كە ئەویش لێرە لەگەڵمان ئامادەیە.”
له كۆتاييى لێدوانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى گوتى: “بەو ئیمكانیاتە كەمەی كە هەمانە، ویستمان وەفاداری و هاوسۆزیی خۆمان بۆ گەلی توركیا دەرببڕین و پەنا بە خوا و دڵنیام كە ئەم دۆخە ناخۆشە تێدەپەڕێت. هەروەها دڵنیام كە حكوومەتی توركیا و بەڕێز سەرۆك كۆماری توركیا بە جددی لەسەر پرسی ئاوەدانكردنەوە دەوەستن. توركیا وڵاتێكی گەورەیە و بێگومان ئەم قەیرانەش بە سەربەرزی تێدەپەڕێنێت. جارێكی دیكە سەرەخۆشیمان قبووڵ بكەن و خوا هاریكار بێت.”
پاشان نێچيرڤان بارزانى كه‌مپى لێقه‌وماوانى له شارۆچكه‌ى نوورداغى سه‌ر به پارێزگاى گازى ئانته‌پ به‌سه‌ركرده‌وه كه يه‌كێك له‌و شوێنانه‌يه زۆرترين زيانى به‌ركه‌وتووه و له‌لايه‌ن هه‌ردوو پارێزگارى مێردين و شرناخه‌وه پێشوازى لێكرا. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارێزگار كه وه‌ك ڕێكخه‌رى كاروبارى ناوچه‌كه كار ده‌كه‌ن، دوايين دۆخى ناوچه‌كه و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون و هاوكاريكردنى لێقه‌ومانيان تاوتوێ كرد.
هه‌ر له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچيرڤان بارزانى دواى ئه‌وه له شارۆچكه‌ى ئيسلاحييه، شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌ڵ بنكه‌ى ناوه‌ندى قه‌يرانه‌كان كۆبووه‌وه. پاشان تيمى فرياگوزاريى هه‌رێمى كوردستانى له‌وێ به‌سه‌ركرده‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى كاره‌ساته‌كه‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوون و يارمه‌تيدانى قوربانييان گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وێ.
له‌وێش له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، نێچيرڤان بارزانى گوتى: “ئەمڕۆ هاتین بۆ گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشیمان بۆ گەل و حكوومەتی توركیا. ئازاری ئێوە ئازاری ئێمەیە، نەخۆشيی ئێوە نەخۆشی ئێمەیە. ئەو ڕۆژانەی كە ئێمە پێویستیمان بە هاوكاری بوو، هەردەم حكوومەتی توركیا و گەلی توركیا دەرگایان بۆ ئێمە كراوە بووە، هەموو كات هاوكارییان كردووین. بۆ پیشاندانی وەفاداری و هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان ئەمڕۆ هاتووینەتە ئێرە. پەیامی سەرەخۆشيی سەرۆك بارزانی بۆ ئەو خێزانانەی كە ئازیزانیان لە دەست داوە و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. دڵنیاین كە توركیا ئەم كارەساتە گەورەیە تێدەپەڕێنێت، لەژێر سه‌ركردايه‌تييه‌كى دانا و حكوومەتێكی بەهێز، پەنا بەخوا ئەم كارەساتەش تێدەپەڕێت.”
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: “دەمەوێ هەر بەم بۆنەیەوە و بە هاتنم بۆ كەمپی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە لێرە هەماهەنگی دەكات بۆ ئەو هاوكارییانەی لە هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانە دەكرێن، سوپاسی دەزگای خێرخوازيی بارزانی و كاك مووسا ئەحمەد دەكەم. سوپاسی دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی شارستانی، كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، مانگی سووری عێراقی. ئەمڕۆ هاتووم پێیان بڵێم كە سەری ئێمەتان بەرز كردووە و دەستخۆشییەكی گەرم لە هەموویان دەكەین و پەنا بەخوا ئەوەی كە لە تواناماندا بێت بۆ ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی ئەم كارەساتە بوونەتەوە، درێخی ناكەین. خوا هاریكار بێت و هەر سەركەوتوو بن.”
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها گوتى: “ئەوەی ئەنجامی دەدەین بە ئه‌ركى خۆمانی دەزانین، ئێمە برای یەكترین، لە ڕۆژانی ناخۆشدا ئێوە هاوكاریی ئێمەتان كردووە و دەرگاكانی خۆتان بۆ ئێمە كردۆتەوە، ئەمڕۆش ئەوەی لە تواناماندا بێت پێویستە ئەنجامی بدەین. لە هەرێمی كوردستان بە گشتی، لە سلێمانی، دهۆك، هەولێر، هەڵەبجە و هەموو شوێنێكی كوردستان خەڵك خەمبارە و دڵیان لەگەڵ توركیایە. دڵی گەلەكەمان لەگەڵ ئێوەیە و خوای گەورە دڵنه‌وايى و ئارامیتان پێ بدات. پەنا بەخوا ئەم كارەساتە تێده‌پەڕێت.”
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامى ڕۆژنامەواناندا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه “ئەوەی لە تواناماندا بێت چ بۆ توركیا و چ بۆ سووريا، ئەنجامی دەدەین. جێگەی دەستخۆشييه و سوپاسى دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمى كوردستان لە زاخۆ و دهۆك و هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ين، چونكە ئەو ڕێكخستن و ديسپلینەی هەیانە هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ ئەم ئامادەكارییە. ئێمە دراوسێى توركیاین و خەمبار بووین بەو كارەساتەی لێرە ڕوویدا و ئەو كارەی كە ئەمانە ئەنجامیان داوە، بە دڵ ئەنجامیان داوە. بێگومان هاوكارییەكان بەردەوام دەبن.”
نێچيرڤان هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌يان گوتى “ئەم پرسە پرسێكی مرۆڤایەتییە، ئێمە هەموومان برای یەكترین، چ تورك و چ كورد و هەر ئایین و مەزهەبێك، هەموومان برای یەكترین، كاتێك برایەتی هەبێت پێویستە لە كاتی تەنگانەدا ئێوە هاریكاریمان بكەن، كه ئێوەش پێویستتان بوو، ئێمە هاوكاریتان بكەین، هاریكاریی ئێمە هاریكاریی برایەتییە.”