ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (14ی شوباتی 2023)، سه‌نته‌ری میدیای دیجیتاڵ (DMC) ئاماری به‌كارهێنه‌ره چالاكه‌كانی سۆشیال میدیای له عێراق بڵاوكرده‌وه.
سه‌نته‌ری میدیای دیجتاڵی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق گه‌یشتووەته 25.53 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیاد و كه‌می به‌كارهێنه‌ران له پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
-فه‌یسبووك، 17.95 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی له عێراق هه‌یه، به‌راورد به ساڵی رابردوو 900 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر كه‌می كردووه.
-ماسنجه‌ری، 15.10 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه، به‌راورد به‌ساڵی رابردوو، ملیۆنێك و 100 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری له‌ده‌ستداوه.
-ئینستاگرام، 14 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه، به به‌راورد به ساڵی رابردوو ملیۆنێك و نیو به‌كارهێنه‌ری له‌ده‌ست داوه.
-سناپ چات، 16.10 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه، ئه‌مساڵ 2.3 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری زیاد كردووه.
-لینكیدین، 1.70 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌ویش 300 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری زیاد كردووه
-تویته‌ر، 2.50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له عێراق هه‌یه، به‌راورد به ساڵی رابردوو 600 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری زیاد كردووه.
-تیك تۆك 23.88 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه