فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، “ئێستا خەریكین پێنج خشتەی پلەبەرزکردنەوە پێكەوە پێشكەش بكەین، تاوەكو بگەینە ئاستێكی پێویست لەسەر پلەبەرزکردنەوە، لە هەمان كاتدا كارمان لەسەر دوو خشتەی دیكەی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە كردووە، كە تایبەتن بە مانگی 9 ی ساڵی 2022 و نەورۆزی ساڵی 2023، تاوەكو لە ساڵی 2023دا كێشەی تەرقییە و پلەبەرزكرنەوە لەناو لەشكری كوردستاندا نەمێنێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “تاوەكو پێش نەورۆزی ئەمساڵ، چوار لیوای دیكەی پێشمەرگە دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.”
previous post
next post