چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بیمەی تەندروستی هەموو پارێزگاكان دەگرێتەوەو لەماوەی شەش مانگدا جێبەجێدەكرێت

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی دووپاتی كردەوە كە بیمەی تەندروستی ناچاری دەبێت بۆ فەرمانبەران.
ئیحاب عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی دەستەی بیمەی تەندروستی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: لە قۆناغی یەكەمی بیمەی تەندروستی بە خستنەرووی فۆڕمی ئەلیكترۆنی دەستمان پێكرد و ئێمە ئەو ئۆرگانانەمان دەستنیشان كرد كە دەستی پێدەكەین، كە بریتین لە دەزگاكانی حكومەت لە سێ سەرۆكایەتییەكە و ناوەندەكانی هەندێك وەزارەت، جگە لە 100 هەزار كەسی بیمەكراو كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە كە لە پارەدان بەخشراون، جگە لە بەشێك لەوانەی بەدەست نەخۆشی دەروونی و ئۆتیزمەوە دەناڵێنن، و 10%ی بەڵێندەرەكان.
هەروەها گوتی: بیمەی تەندروستی هەموو پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد “بیمەی تەندروستی بەشدار دەبێت لە كەمكردنەوەی كرێی پزیشكی بە ڕێژەی 90% و ئەو چین و توێژانەشی كە توانای داراییان كەمە لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیمەی تەندروستی بۆ فەرمانبەران دەبێت لەسەر بنەمای ناچاری  و بۆ باقی پۆلەكانی دیكەش لەسەر بنەمای ئیختیاری دەبێت.
 ڕوونیشیكردەوە “بیمەی تەندروستی لە  كاتی خستنە رووی فۆرمەكەوە دەستپێدەكات و لەماوەی شەش مانگدا جێبەجێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەدا كە دوای قۆناغی یەكەم و تۆماركردنی فەرمانبەران، فۆڕمەكە دەكرێتەوە بۆ ئەوانەی ئارەزووی ناو تۆماركردنیان هەیە .