یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

بانكی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری توركیا ده‌كات

بانكی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری دا به‌ بڕی 1.78 ملیار دۆلار، كۆمه‌كی توركیا بكات بۆ پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی رزگاركردنی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی شه‌شی شوبات.

دیڤید مالباس، سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ئێمه‌ كۆمه‌كێكی خێرا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ په‌له‌ پێداویستییه‌ مه‌یدانییه‌كان دابین بكه‌ین.

مالباس، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ كۆمه‌ككردنی لێقه‌وماوانی سووریا نه‌كرد، كه‌ ئه‌وانیش هاوكات له‌گه‌ڵ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا رووبه‌ڕووی زیانی گیانی و ماڵی زۆر بوونه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماری نوێی لایه‌نه‌ ره‌سمییه‌كانی توركیا و سووریا تا ئێستا له‌ هه‌ردوو وڵاتدا زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ هه‌زارانی دیكه‌ بریندار بوونه‌، وێڕای داڕمانی هه‌زاران باڵه‌خانه‌ و شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان.