یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

ئاگادارییەک لە پارێزگاى هەولێرەوە

پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاگادارییه‌كی له‌باره‌ی گه‌یاندنی یارمه‌تی و كۆمه‌ك بۆ قوربانییان و لێقه‌وماوان و زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا بڵاو كرده‌وه‌.

پارێزگای هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: داوا لە هەرکەس و لایەن و گرووپ و خێرخوازێک دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت دەستى یارمەتى و کۆمەک بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە وێرانکەرەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریا و باکور و ڕۆژئاوای کوردستان درێژ بکەن، دەتوانن لە ڕێگەى ژمارە حسابی (508)ی بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان بگەیێنن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: یاخود کەلوپەلی وەک (جل و بەرگی زستانەی منداڵان و گەوران، خێمە، بەتانی، سۆپا، کیسەخەو، مۆلیدە، ڕووناککەرەوەی دەستی، خۆراک و پێداویستی تر) بگەیێنن بە (کەمپینی هەولێر) لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ ئەم شوێنانەی لاى خوارەوە:-

–  لە سەنتەرى شارى هەولێر، (بەردەم پارکی شانەدەر)

–  قەزای دەشتى هەولێر (بنکەى مەشقى پیشەیی سەنتەرى بنەسڵاوە).

–  قەزای عەنکاوە (یانەى ئەکاد، یانەى لاوانى کۆمەڵایەتى، کۆمەڵەى مارعۆدا، منتدى الصائبیه و المندائیین).

–  قەزایی شەقڵاوە (هۆڵى شەهید ئەحمەد ڕۆژبەیانى).

–  قەزای پیرمام (سەنتەرى ڕۆشنبیرى پیرمام).

–  قەزای خەبات (ناوەندى وەرزش و لاوان).

–  قەزای مەخموور (کۆگاى شارەوانى لەناو شارەوانى مەخموور).

–  بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى کەورگۆسک.

–  ناحییەى ڕزگارى (بینایەى تەنیشت ناحییە).

–  بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى دارەشەکران.

–  بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى هیران.

–  ناحییەى دارەتوو (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحییە).

–  ناحییەى کەندێناوە (کۆگاى شارەوانى دیبەگە).

–  ناحییە بەحرکە (لاوانى بەحرکە).

–  ناحییەى قوشتەپە (هۆڵى بۆنەکان بەرامبەر ناحییە).

–  ناحییەى گوێڕ (کۆگاى شارەوانى تەنیشت ناحییە).

–  ناحییەى هەریر (بەڕێوەبەرایەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان).

–  ناحییەى باسرمە (هۆڵى حەسەن سیساوە تەنیشت ناحیە).

–  ناحییەى بالیسان (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحیە).

–  بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى شەمامک.

–  ناحییەى کەسنەزان (سەنتەرى ڕۆشنبیرى کەسنەزان).

–  شاوێس (هۆڵى مزگەوتى گەورە).

–  مەلا ئۆمەر (هۆڵى مزگەوتى شێمە هارون).